PM:04:20:24/12/2024
1084 جار خوێندراوەتەوە
+
-
رۆدریگۆ گرێبەستێکی خەیاڵی مانچستەر
سیتی رەتکردووەتەوە و مانەوەی لە ریاڵ مەدرید هەڵبژاردووە.
بەرپرسانی یانەی مان سیتی ویستوویانە
سوود لە هاتنی مباپێ بۆ ریاڵ مەدرید وەربگرن و رۆدریگۆ گۆوس بگوازنەوە یاریگای
ئیتیحاد، بۆ ئەم مەبەستە گرێبەستێکی خەیاڵییان پێشکەشکردووە.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە
یاریزانەکە پاش بینینی گرێبەستەکە راستەوخۆ رەتی کردووەتەوە، چونکە ئامانجی
ئەستێرە بەرازیلییەکە مانەوەیە لە ریاڵ مەدرید و جەنگانە بۆ ئەوەی ببێتە یەکێک لە
یاریزانە دیارەکانی یانەکە.
ریلیڤیۆ باسی هەڵوێستی ریاڵ مەدریدی
کردووە و لەو بارەیە و پێێان راگەیاندووە یانەکە بەتەواوی پشتیگریت دەکات و
دڵخۆشین دووبارە ریاڵ مەدریدت هەڵبژاردەوە.
رۆدریگۆ گۆوس لە ئێستادا گەراوەتەوە
سەر ئاستە بەرزەکەی و دەستەی کارگێری یانەکەی و تیمی راهێنەرانی مێرێنگی بەتەواوی
دڵخۆش کردووە، چونکە بڕوایان وایە ئەگەر رۆدریگۆ ئاستی بەرز پێشکەش بکات کارگەری
لەسەر مباپێ و ڤینیسۆس و تەنانەت بێلینگهامیش دەبێت.
ئەستێرە بەرازیلییەکە
لەگەڵ یانەی شاهانە بەشداری 237 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 60 گۆڵ و 45
ئەسیست تۆماربکات.