یانەیەکی ئیتاڵی ئەنچیلۆتی دەکات بە راهێنەر

PM:11:07:24/12/2024

256 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رۆما دەیەوێت لە وەرزی داهاتوودا ئەنچیلۆتی بکات بە راهێنەر و رانێری ئەرکی رازیکردنی لە ئەستۆ دەگرێت.

بەو پێیەی گرێبەستی کارلۆ ئەنچیلۆتی لەگەڵ ڕیال مەدرید پاش ئەم وەرزە کۆتایی دێت و ئەگەری مانەوەی لە یانەکەش زۆر نییە، میدیاکانی ئیتاڵیا بانگەشەی ئەوە دەکەن یانەی رۆما دەیەوێت پەیوەندی رانێری لەگەڵ راهێنەرەکە بەکاربهێنێت بۆ گواستنەوەی.

ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت بڵاویکردوەتەوە، ڕۆما یەکێکە لەو یانانەی ناوی ئەنچیلۆتی لە بژاردە سەرەکییەکانی بۆ راهێنەرایەتیکردنیان لە وەرزی داهاتوودا جێگیرکردووە.

ئەنچیلۆتی لە ساڵانی 1979 تا 1987 بە درێسی ڕۆماوە یاریی کردووە و بەشێک بووە لە یانەکە، کلۆدیۆ ڕانیێری بەهۆی پەیوەندییە بەهێزەکەی لەگەڵدا، هەوڵدەدات لە کۆتایی ئەم وەرزەدا رازی بکات بە گەڕانەوەی بۆ یانەکەی ئیتاڵیا وەک راهێنەر.

رۆژنامە ئیتاڵییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەڕێوبەرانی ڕیال مەدرید هەوڵدەدەن لەگەڵ چابی ئەلۆنسۆ ڕێکبکەون و وەرزی داهاتوو بیکەن بە راهێنەر، ئەمەش ئەنچیلۆتی لە راهێنەرایەتیکردنی رۆما نزیک دەکاتەوە.