PM:09:36:24/12/2024
216 جار خوێندراوەتەوە
+
-
برۆنۆ
لە پێناو پشتگیری کردنی کارمەندانی مانچستەر یونایتد دژی راتکلیف وەستاوەتەوە.
ماڵپەڕی
ئەتلەتیک لە راپۆرتێکدا باسی لەوەکردووە، برۆنۆ فێرناندیز لە دژی بەرپرسانی
مانچستەر یونایتد وەستاوەتەوە بەهۆی ئەوەی بەشێک لە پارەی کارمەندانی یانەکەی
بڕیووە.
چیرۆکەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو
سەردەمەی کە سێر جیم ڕاتکلیف بەشێک لە پشکەکانی یانەکەی کڕی و پاش ئەوەش بڕیاریدا
بەشێک لە خاڵەکانی خۆشگوزەرانی کارمەندانی یانەکە لابدات.
خاڵەکان
نزیکەی 250 کارمەندی یانەکەی گرتەوە، ئەمە لە کاتێکدا روویدا یونایتد ئەو کاتە
واتە وەرزی پێشوو پارەیەکی خەیاڵی بۆ گواستنەوەی یاریزان تەرخانکرد، پاش ئەو
بڕیارەش برۆنۆ فێرناندێز توڕەی خۆی لەبارەیەوە دەربڕیووە لە کاتێکدا خۆی هیچ
زیانێکی بەرنەکەوتووە، ئەمەش وایکردووە میدیاکان ناوی بنێن رۆبن هودی یانەکە.
ئەتلەتیک
باسی لەوەشکردووە، کاتێک برۆنۆ زانیویەتی ستافی یونایتد ئاگادارکراونەتەوە کە تەنها
بلیتی یاری کۆتاییان بەخۆڕایییان پێدەدرێت و تەنانەت دەبێت خۆیان پارەی گەشتی پاس
بۆ وێمبڵی بدەن، بە توڕەییەوە چووەتە ژووری ڕاتکلیف و پێی راگەیاندووە، ئەگەر یانەکە
نەتوانێت پارەی کارمەندەکان بدات ئەوا لە گیرفانی خۆیەوە پارەیان پێدەدات.