PM:09:33:18/12/2024
120 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کاساس دوپاتیکردەوە دەیانەوێت پارێزگاری لە جامی کەنداو بکەن و ستایشی چەند یاریزانێکیشی کرد.
خیسۆس کاساسی راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، تەنها یەک بیرکردنەوەی هەیە پێش ئەوەی بچێتە یاریگاوە ئەویش بردنەوەیە، بە دڵنیاییشەوە دەیانەوێت ببنە پاڵەوانی جامی کەنداو و پارێزگاری لە نازناوەکە بکەن.
کاساس وتی، هەرچەندە هیچ شتێک لە تۆپی پێدا گەرەنتی نییە بەڵام خۆم و ستافەکەم بەردەوام کاردەکەین لە کاتێکدا بابەتەکە تەنها پەیوەست نییە بە ئێمەوە بەڵکو ئاستی یاریزانەکان و کەش و هەوای یاریگا و ناوبژیوان کاریگەری زۆریان دەبێت.
وتیشی، عەلی جاسم تا ئەم ساتەش دەرفەتی زۆری یاریپێکردنی پێنەدراوە لە یانەی کۆمۆ بەڵام ئەر بەردەوام لەگەڵ ئێمدا دەبێت چونکە یاریزانێکی لاوە و بە بوونی لە راهێنانەکان ئەزمونی زۆر لە یاریزانە گەورەکان وەردەگرێت.
دەشڵێت، ئەیمەن حسێن و ئیبراهیم بایش و ئەحمەد یەحیا و زەید تەحسین ئاستێکی باشیان هەیە و دەتوانن لە یانەکانی ئەوروپا یاریبکەن بەڵام ئەوە ئاسان نییە چونکە لە ئەوروپا گرنگی بە سەیر کردنی خولی عێراقی نادرێت لەبەرئەوە پێویستە لە یارییەکانی هەڵبژاردەی نیشتمانیدا بدرەوشێنەوە تا ببنە جێگای سەرنجی ئەو یانانە.
خ . ک