PM:08:45:18/12/2024
220 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کروس رایگەیاند دەیەوێت لە چاوەکان ون بێت و ئامانجی ئەوەیە هەندێک ئاسودەیی بۆ خۆی بەدەستبهێنێت.
تۆنی کروسی ئەڵمانی و یاریزانی پێشووی یانەی ریاڵ مەدرید لە نوێترین لێدوانیدا رایگەیاند، لە ئێستادا تەنها یەک ئامانجی هەیە ئەویش ئەوەیە کە دەیەوێت هەندێک ئاسودەیی بەدەستبهێنێت.
کروس دەڵێت، ئێستا بەردەوامە لە دەرکەوتن بەڵام مەرج نییە لە چەند مانگی داهاتوودا بەو شێوەیە بێت بەڵکو دەیەوێت بە یەکجاری خۆی لە چاوەکان ونبکات و سەرقاڵی کارەکانی تری بێت.
دەشڵێت، بە دڵنیاییەوە ساڵی 2024 زۆر سەرقاڵی کردووە بە یاریکردن بۆ ریاڵ مەدرید و هەڵبژاردەکەی، هەروەها بڕیاردان لە کۆتاییهێنان بە کاروانی وەرزشی کە ئاسان نەبووە.
رونیشیکردەوە، هەر کەسێک بە باشی ئەو بناسێت دەزانێت کەزۆر حەزی بە گەڕان نییە و ئێستاش پلانی ئەوەی نییە کە ئەوە ئەنجامبدات چونکە کاتێک یاریزان بووە بەردەوام لە گەشتدا بووە.
خ . ک