میسی بەشداری یادی دامەزراندی بەرشەلۆنە دەکات یان نا؟

PM:06:40:25/11/2024

80 جار خوێندراوەتەوە

+ -

میسی بەشداری یادی دامەزراندی یانەی بەرشەلۆنە ناکات بەهۆی ئەوەی پێیوایە لاپۆرتا فێڵی لێکردووە.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، باسی لەوەکردەوە لیۆنێل میسی بەنیاز نییە لە یادی 125 ساڵەی دامەزراندی بەرشەلۆنە ئامادەبێت چونکە پێوایە سێ جار لەلایەن خوان لاپۆرتای سەرۆکی ئێستای یانەکەوە فێڵی لێکراوە.

لە 29ی ئەم مانگە یانه‌ کەتەلۆنییەکە یادی 125 ساڵەی دامەزراندنی خۆی دەکاتەوە، بانگهێشتنامەشی بۆ میسی و چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌كی پێشووی یانه‌كه‌ ناردووه‌، بەڵام یاریزانه‌ ئه‌رجه‌نتتینه‌كه بڕیاریداوە ئامادە نەبێت.‌

رۆژنامە ئیسپانیه‌كه‌ لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لیۆ بڕوای وایە سێ جار فێڵی لێکراوە، یەکەمجار ئەوکاتە بوووە لاپۆرتا وێنەی ئەوی لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا به‌كارهێناوە بۆ گەڕانەوە بۆ سەرۆکایەتی بەرشەلۆنە، وە دووەمجاریش ساڵی 2021 بوو کە دەیتوانی گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە بەڵام نەیکرد، سێیەمجاریش، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتەی میسی خواستی گەڕانەوەی لە میامیەوە بۆ بەرشەلۆنە دەربڕیووە بەڵام دووبارە سەرۆکەکە گرنگی پێنەداوە و رەتیکردوەتەوە.

رۆژنامە کەتەلۆنییەکە ئاماژەی بەوه‌شکردووە، مێسی تاکە کەس نیه‌ لە ئاهەنگی 125 ساڵەی دامەزراندنی بەرشەلۆنە ئاماده‌ نابێت، بەڵکو بەهۆی ئەو گرژییەی لە پەیوەندییان لەگەڵ لاپۆرتادا هەیە، بەشێک لە ئەفسانەکانی تری یانەکە بەشداری ئاهەنگەکە نابن.