فلێک: برێست یانەیەکی بەهێزە بەڵام ئێمە بردنەوەمان دەوێت

PM:05:51:25/11/2024

180 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فلێک پێیوایە دەبێت لە یاری پێشوویانەوە فێربن و ستایشی ئاستی یانەی برێستیشی کرد.

پێش روبەڕوبوونەوەی یانەی برێستی فەڕەنسی لە چامپیۆنز لیگ، هانسی فلیکی راهێنەری بەرشەلۆنە رایگەیاند، یانە فەڕەنسییەکە یانەیەکی زۆر باشن و زۆر باش دەبێت بتوانن کۆنترۆڵی تۆپ بکەن، بەڵام گرنگترین شت بۆ ئەوان سێ خاڵی یارییەکەیە.

سەبارەت بە یاری سێڵتا ڤیگۆش وتی: ئێمە تیمێکی زۆر گەنجین، پێم وایە بچووکترین تیپی پاڵەوانێتییەکەین، لەبەر ئەوەش زۆر شت هەیە بۆ فێربوون، لە لالیگا یارییەکان زۆر قورسن، بێگومان هاندەرانی سێڵتاش ناوازەن و کەشێکی سەیریان لە یاریگاکەیان دروست کرد، هەروەها ئاراستەی با لە بەرژەوەندی ئەوان بوو.

لەبارەی ئەوەی یانەی برێست ئەم وەرزە لە چامپیۆنز لیگ هەمووانیان تووشی سەرسوڕمان کردووە ئاماژەی بەوەکرد، ئەوان لە پاڵەوانێتییەکە ئاستێکی باشیان پێشکەش کردووە و خاڵێکی زۆریشیان کۆکردوەتەوە، یانەیەکی بەهێز و سەرکەوتوون بەڵام خۆی و تیپەکەی بۆ بردنەوە دەچنە نێو یاریگا.

سەبارەت بە لامین یامالیش وتی: لامین کوالێتی زۆر بەرزە، تۆپ لە ژێر کۆنترۆڵی خۆیدا دەهێڵێتەوە و بۆشایی دروست دەکات و بە ئاسانی لە یاریزانی بەرامبەر ڕزگاری دەبێت، هیوادارم دوا یاری بێت کە بەبێ ئەو یاری دەکەین، پێموایە شەممەی داهاتوو یاری دەکات یان لانیکەم لەسەر کورسی یەدەگ دادەنیشێت.