PM:03:57:21/11/2024
136 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لەکاتێکدا ڤیێرا و بالۆتێلی هەردووکیان
پەیوەندیان بە جەنەواوە کردووە پێشتر کێشەی قوڵ لە نێوانیاندا هەبووە.
بۆ سێیەمجار لە مێژوویاندا بالۆتێلی و پاتریک
ڤیێرا بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو یەکیان گرتەوە، سەرەتا هەردووکیان وەک یاریزان لە مانچێستەر سیتی بوون، پاشان ئەوە پاتریک بووە راهێنەر لە یانەی نیس
و لەوێوە کێشەکانی نێوانیان دەستیپێکرد.
بەرلەوەی راهێنەرە فەڕەنسییەکە
پەیوەندی بە یانەی نیسەوە بکا بالۆتێلی دوو وەرزی باشی لەو یانەیە بەڕێکرد و لە
کۆی 51 یاری توانی 33 گۆڵ تۆماربکات، بەڵام لەگەڵ هاتنی ڤێیرا ئاستی یاریزانە
ئیتاڵییەکە رووی لە دابەزین کرد و لە نیوەی وەرزەکەدا بەبێ ئەوەی هیچ گۆڵیک تۆماربکات
نیسی بەجێهێشت.
پاش جێهێشتنی نیس بالۆتێلی سەبارەت بە ڤیێرا
وتی: دوو وەرزی سەەرەتا زۆر دڵخۆشم بووم لە
نیس، وەکو خەون وابوو، بەڵام دواتر ڤیێرا هات و پلانەکانی یاریکردنی لەگەڵ من
نەدەگونجا و ناکۆک بووین، ئەو نەبووایە هەرگیز نیسم جێنەدەهێشت.
لە بەرامبەردا راهێنەرەکە لەبارەی ماریۆوە
وتی: بالۆتێلی لەوە تێنەدەگەیشت کە بە
کۆمەڵ یاری بکات، ئەو فەلسەفە و یەکگرتوویی و ئەدەبی کارکردنەکەی من دەمویست لە
نیس جێبەجێی بکەم، قورس بوو بە یاریزانێکی وەک ماریۆ بتوانی ئەنجامی بدەیت، لەبەر
ئەوەش بۆ هەردووکمان قورس بوو پێکەوە کار بکەین، هەربۆیە بڕیارماندا بڕوات لە
یانەکە.
لە ئێستادا هەردووکیان دووبارە لە یانەی جەنەوا یەکیانگرتەوە و
هاندەرانی یانەکەش بەهیوان بەهۆی ئەو دوو کەسایەتیە دیارەی تۆپی پێوە دووبارە جەنەوا
بگەڕێنەوە سەر ئەنجامە باشەکانیان چونکە لەم وەرزەدا پاش تێپەڕبوونی 12 هەفتە یانەکە
10 خاڵی هەیە و لە پلەی 17یەمی سێریا ئەی دێت.