PM:05:21:21/11/2024
224 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید
گرێبەستی مانچستەر یونایتدی بۆ ئاڵوگۆری ئەنتۆنی بە ئاردا گولەر ڕەتکردووەتەوە.
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان
ئاشکرایان کردووە کە یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی
داهاتوودا دەویست گرێبەستی گۆڕینەوەی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید ئەنجامبدات و لە پێناو
پێدانی گولەر ئامادەبوون ئەنتۆنی پێشکەشی یانە ئیسپانییەکە بکەن.
مانچستەر یونایتد پاش دەرکردنی ئیریک تێن هاگی ڕاهێنەری
هۆڵەندی، ڕاهێنەرایەتی یانەکان بە ڕوبێن ئەمۆریمی پورتوگالی سپاردووە و داواکردنی
ئەو گرێبەستەش لەسەرخواستی ئەو راهێنەرە بووە.
تۆڕی دیفێنسا سێنتڕاڵی ئیسپانی ڕایگەیاندووە بەرپرسانی
یانەی مانچستەر یونایتد هیوایان خواستووە ئاردا گولەر فشار لە یانەکەی بکات لە
پێناو ئەنجامدانی ئەم گرێبەستە، چونکە دەزانن یاریزانەکە لەبارودۆخی ئێستای بێزارە
بەهۆی کەمی دەرفەتی یاریکردنەوە.
ئەوەی جێگەی سەرنجە ڕیال مەدرید بە مانچستەر
یونایتدی ڕایگەیاندووە، ئاردا گولەر بۆ فرۆشتن نییە و بە هەموو شێوەیەک ئەم
گرێبەستە رەتدەکەینەوە.