AM:08:47:13/11/2024
192 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ناچۆ رایگەیاند پەیوەندییان
پێوە نەكردووە بۆ گەرانەوە بۆ ریاڵ مەدرید، لەهەمان کاتدا بیری لەوە نەكردووەتەوە بگەرێتەوە
ناچۆ
فێرناندێز لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی ئاس وتی ئەگەر راهێنەرێک هەبێت شایەنی
شانازی بێت، شایەنی رێزگرتن بێت، متمانەی پێبدرێت بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەم دۆخەدا بەرەو
پێشەوە بچێت، ئەوە کارلۆ ئەنچیلۆتییە، دەتوانێت کێشەکان ریاڵ مەدرید چارەسەربکات.
دەربارەی
خەڵاتی باڵۆن دۆر ئەستێرە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەکرد ئاسان نییە خەڵاتی باڵۆن
دۆر لە دەستبدەیت و لە كۆتا خولەكدا پێت بڵێن كە نایبەیتەوە، بەڵام ڤینیسیۆس
هێزێكی گەورەی دەروونی هەیە، کاریگەری گەورەی لەسەر دروست ناکات.
ناچۆ
فێرناندێز ئەوەی ئاشکراکرد ریاڵ مەدرید پەیوەندیان پێوەنەکردووە بۆئەوەی بگەرێتەوە
و بیریشی لە گەرانەوە نەکردووەتەوە.
ناچۆ
وتیشی هیوادارم ریاڵ مەدرید گرێبەست لەگەل هیچ یاریزانێک نەكات و گرنگی بە
یاریزانە لاوەكانی بدات چونکە کاستیا یاریزانی باشی تێدایە.
بەرگریکارە
ئیسپانییەکە لەگەڵ یانەی شاهانە بەشداری لە 364 یاریدا كردووە و 16 گۆڵی كردووە و
10 گۆڵیشی درووست كردووە.