AM:09:43:14/11/2024
176 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید
هەواڵێکی خۆشی پێگەیشت و تواناکانی تیبۆ کۆرتوای گۆڵچی بۆ گەڕایەوە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی، تیبۆ کۆرتوای گۆڵچی بەلجیکی بەشداری مەشقەکانی
رۆژی چوارشەممەی مێرەنگێی کردووە کە لە یاریگای وەرزشی ڤاڵدێبیباس ئەنجامدران.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە، پێشبینی دەکرێت کۆرتوا دوای پشووە نێودەوڵەتییەکە
لە سەدا سەدی توانای جەستەیی ئامادەبێت، ئەوەش دوای ئەوەی لەکاتی یارییەکەیان لەگەڵ
بروسیا دۆرتمۆند لە چامپیۆنزلیگ تووشی پێکان بوو لە قاچی چەپیدا.
ریاڵ مەدرید لەو
یارییەدا سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا، بەڵام دوو یاری دیکەی ناخۆشی بەڕێکرد کاتێک
بەرامبەر بەرشەلۆنە لە لا لیگا و میلان لە چامپیۆنز لیگ تووشی شکستبوو.
یانەی ڕیال مەدرید لە ڕیزبەندی خولی ئیسپانیا بە 27 خاڵ پلەی دووەمی بەدەستهێناوە،
لە ڕیزبەندی خولی یانەی پاڵەوانەکانیش بە شەش خاڵ پلەی 18ی گرتووە.
هەروەها دوو یاری داهاتووی یانەی شاهانە لە لالیگا بەرامبەر لیگانێس و
خیتافیەوە و تا رادەیەک ئەرکی ئاسانە بەڵام دوو یاری بەهێزی لە چامپیۆنز لیگ
لەپێشە بە شێوەیەک بەرامبەر لیڤەرپوول و ئەتلانتا یاری دەکات.
بیلال کاکە