PM:10:30:10/11/2024
208 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بە فەرمی یانەی رۆما دوورخستنەوەی یوریچی لە راهێنەرایەتی یانەکەی راگەیاند
و مانچینی دیارترین پاڵێوراوە بۆ جێگرەوە.
راستەوخۆ دوای دۆڕانیان بەرامبەر بۆلۆنیا، یانەی رۆما لە بڵاوکراوەیەکدا دوورخستنەوەی
ئیڤان یوریچیان لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەیان رایگەیاند و سوپاسی ئەو کارانەیان
کرد کە لەگەڵیاندا کردوویەتی.
لە بڵاوکراوەکەی رۆماشدا هاتووە، دەیانەوێت هیوای سەرکەوتن بۆ یوریچ بخوازن
لە بەرامبەر ئەو کەشە سەختەی لەگەڵیاندا بەڕێیکرد، هەروەها لە ئێستادا گەڕان
بەدوای جێگرەوەیدا دەستیپێکردووە و لە چەند رۆژی داهاتوو ئەنجامەکەی رادەگەیەنن.
یوریچ لەگەڵ رۆما سەرپەرشتی 12 یاریکرد و تەنیا چوار یاری بردەوە، هەروەها
سێ یەکسانبوون و پێنج شکستی هەبوو کە دیارترینیان بەرامبەر، ئیلفسبۆرگ، هیلاس ڤیرۆنا و بۆلۆنیا
بوون.
بە گوێرەی سەرچاوە
ئیتاڵییەکان، رۆبێرتۆ مانچینی راهێنەری پێشووی هەبژاردەی سعودیییە نزیکترین پاڵێوراوە
بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی گورگەکان و دەیەوێت پرۆژەیەکی نوێ لەگەڵیان
دەستپێبکات.
بیلال کاکە