AM:12:00:12/11/2024
992 جار خوێندراوەتەوە
+
-
تایسۆن بەردەوامە لە راهێنان بۆ روبەڕوبوونەوەی جەیک پاوڵ و شەڕەکەیان لە
15ی مانگ ئەنجامدەدرێت.
مایک تایسۆنی ئەفسانەی بۆکسێن لە تەمەنی 58 ساڵیدا، بەردەوامە لە راهێنانی
سەخت و چر بۆ روبەڕوبوونەوەی جەیک پاوڵ کە لە 15ی ئەم مانگە روبەڕوبوونەوەکە
ئەنجامدەدەن و شەڕەکەیان چاوێکی جیهانی.
سەرەتا بڕیار بوو لە 20ی تەمموزدا شەڕەکە ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی کێشەی
تەندروستی ئایرۆن مایکەوە شەڕەکە دواخرا، ئێستا هەموو شتێک ئامادەیە بۆ ئەم بۆنە گەورەیە
کە بە تایبەتی لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ستریمینگ نێتفلێکسەوە پەخش دەکرێت.
شەڕەکە لە یاریگای ئەی تی تی ماڵی دالاس کاوبۆیز لە شاری ئارلینگتۆن لە ویلایەتی تەکساس بەڕێوەدەچێت، لە
ئێستاشدا تایسۆن زنجیرەیەک وێنە و ڤیدیۆی ڕاهێنانەکانی بڵاوکردوەتەوە کە بە چڕی
خەریکی راهێنانە و لاشەشی بەهێز و پتەو دەردەکەوێت.
پاڵەوانەکەی پێشووی کێشی قورسی ساڵانی 1987 تا 1990، چەند قسەیەکی بۆ ڕکابەرەکەی
جەیک پاوڵ نوسیەو دەڵێت: ئەو هەوڵدەدات زیانم پێبگەیەنێت ، بەڵام من لەگەڵ ئەوە
راهاتووم و ئەو هەڵەیە.
بڕیارە شەڕی نێوان جەیک پاوڵ و مایک تایسۆن بە هەشت خولی دوو خولەکی ئەنجام
بدرێت و بە شەڕێکی پیشەگەرانە دادەنرێت و لەلایەن وەزارەتی مۆڵەت و ڕێکخستنەوەی ویلایەتی
تەکساسەوە پەسەندکراوە، هەردوو شەڕکەرەکەش دەستکێشی نیو کیلۆی بەکاردەهێنن.