داهاتووی سەڵاح لەگەڵ لیڤەر یەکلادەبێتەوە

PM:08:59:10/11/2024

208 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیڤەرپوول گفتوگۆی جددی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی سەڵاح دەستپێدەکات و یاریزانەکەش دەیەوێت بمێنێتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسی میسری ئیسماعیل مەحموود، لەکاتی پشوو نێودەوڵەتییەکان سەڵاح لە لیڤەر دەمێنێتەوە، ئەمەش بەباشترین کات دادەندرێت بۆ گفتوگۆکان سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لیڤەرپوول بڕیاریداوە گفتوگۆی جددی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی هێرشبەرەکەی دەستپێبکات، هەڵوێستی سەڵاحیش لەسەر مانەوە روونە.

پێشتریش سەرچاوە ئینگلیزییەکان دوپاتیانکردەوە، سەڵاح ئارەزووی مانەوە دەکات و دەیەوێت گرێبەستەکەی بۆ دوو ساڵ نوێبکرێتەوە بەڵام بەومەرجەی مووچەکەی کەم نەکرێتەوە و دەستکاری نەکرێت.

محەمەد سەڵاح تەمەنی 32 ساڵە و ئاستێکی نایاب لەگەڵ ریدز پێشکەش دەکات، لەم وەرزەدا لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری 17 یاری کردووە و بە 10 گۆڵ و 10 ئەسیست بەشداری 20 گۆڵی کردووە.
بیلال کاکە