کۆنفرانس لیگ.. چێڵسی هەشت گۆڵی لە نوا تۆمارکرد

AM:01:06:08/11/2024

192 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە کۆنفرانس لیگ چێڵسی هەشت گۆڵی لە نوا تۆمارکرد و ریاڵ بیتیس بردنەوەی بەدەستهێنا.
لە قۆناغی یەکەمی کۆنفرانس لیگ، یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە یاریگای خۆیدا رووبەڕووی یانەی نوای ئەرمینی بووەوە.
لە تایمی یەکەمدا، چێڵسی بە هێرشبردنی چڕ دەستیپێکرد و شەش گۆڵیان تۆمارکرد لە رێگەی جواو فلیکس دوو گۆڵ و تۆسین و گویۆ و دیساسی و مۆدریک.
لە تایمی دووەمدا، کریستۆفەر نکۆنکۆ دوو گۆڵی تری بۆ چێڵسی کرد و سەرەنجام یاریەکەیان بە ئەنجامێکی گەورە و بە هەشت گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.
لە هەمان قۆناغ، یانەی ریاڵ بیتیس میوانداری سێلێی کرد و بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا.
خ . ک