ریاڵ مەدرید گۆڕانکاری لە پێکهاتەکەیدا دەکات

PM:09:44:06/11/2024

560 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید بڕیاریداوە لە هاوینی داهاتوودا هەوڵ بۆچاکردنی بەرگری و شوێنی تۆنی کروس بدات.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاماژەی بەوەکردووە بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید بەهیچ شێوەیەک لە ئاستی تیپەکەیان ڕازینین لەم وەرزەداو دەیانەوێت لە هاوینی داهاتوودا گۆڕانکاری گەورە لەهێڵی بەرگری ناوەراستدا ئەنجام بدەن.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە ریاڵ مەدرید تەنیا گرنگی بە هێڵی بەگری یانەکەی نادات بەڵکوو دەیەوێت لە هێڵی ناوەرستدا یاریزانێک بۆ جێگەی تۆنی کروس بگوازێتەوە.

مارکا ئەوەی ئاشکراکردووە بەرپرسانی یانەی شاهانە بەشێکی کێشە گەورەکانی ئێستایی یانەکە بۆ نەبوونی تۆنی کروس دەگێڕنەوە.

ئەو سەرچاوە ئیسپانییە ئاماژەی بەوەکردووە لەناو ریاڵ مەدریدا بەڕونی دەردەکەوێت ئەندامانی یانەکە پەشیمانن لەوەی رێگەیان داوە تۆنی کروس واز لە یاریکردن بهێنێت، پێیان وایە دەبوو فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆک و کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەر بەتەواوی ڕێگرییان بکرادیە لە رۆشتنی ئەو ئەستێرە ئەڵمانییە.