AM:11:44:06/11/2024
72 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پیۆلی باسی لەوەکرد ئاستی تیپەکەیان بەرەوپێشچووە
و دەیانەوێت هاندەران دڵخۆش بکەن.
ستیفانۆ پیۆلی راهێنەری یانەی نەسڕی سعودی
پاش بردنەوەیان لە عەینی ئیماڕاتی نەیشاردەوە، نەسڕ بردنەوەیەکی گرنگی لە یاریگای
خۆیدا بەدەستهێنا، ئاستی تیپەکە بەرەوپێشچووە و ئەوە گرنگترین شتە.
پیۆلی وتیشی: وتم خێرایی یاریکردن زیاد دەکەین
بۆ ئەوەی پەرەی پێبدەین و ئەوەی دەمانەوێت ئەوەیە کە یاری دوای یاری جێبەجێی بکەین.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا تیپەکە بە باشی دەناسێت،
نەک تەنیا لە ڕێگەی یارییەکانەوە، بەڵکو لە ڕێگەی ڕاهێنانەکانەوە، ئەوان هەموو
داتا و تایبەتمەندییەکان تۆمار دەکەن، لە دوو مانگی ڕابردووشدا هەڵسەنگاندنیان بۆ
تیپەکە کردووە.
جەختیشیکردەوە، کار لەسەر هەموو شتێک دەکەن، وەک
تالیسکا وتی بینەر فاکتەرێکی گرنگە بۆ ئەوان و یاریزانەکان بۆ ئەوەی سۆزیان نیشان
بدەن، تیپەکە پێویستە ڕکابەری بکات و تەنیا بەشداری پاڵەوانێتیەکان نەکات یانەکەیان
گەورەیە و هاندەریان هەیە کە دەیانەوێت دڵخۆشیان بکەین.