ئەمۆریم و گواردیۆلا دوای یارییەکەیان چیان وت؟

AM:10:45:06/11/2024

208 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رۆبن ئەمرۆیمی راهێنەری سپۆرتینگی پورتوگالی و پیپ گواردیۆلای راهێنەری مانچستەر سیتی ئینگلیزی دوای یارییەکەی نێوانیان لێدوانی خۆیاندا.

لە سەرەتادا رۆبن ئەمۆریمی راهێنەری سپۆرتینگ وتی: ئەنجامەکە چەواشەکارانەیە، زۆر بەختمان هەبوو، بەڵام ئەو هەستەی لەگەڵ یاریزانەکانمدا هەمانبوو، هەروەها ئەو شێوازەی لەگەڵ هاندەران ئاهەنگمان گێڕا، زۆر تایبەت بوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەژمارکردنی ئەم بردنەوەیە وەک ئەوەی راهێنەری مان یونایتد بێت هیچ بنەمایەکی نییە، هیچ شتێک لەمەوە وەرمەگرن، شتەکان لە شوێنێک بۆ شوێنێکی دیکە جیاوازە و مان یونایتد ناتوانێت بەو شێوەی سپۆرتینگ یاری بکات.

دوپاتیشیکردەوە، ئەم بردنەوەیە باشترین ساتی نەبووە لەگەڵ تیپەکەی، بەڵکو ئەوکاتەبوو کە بە پێنج گۆڵی بێوەڵام دۆڕان و هاندەران چەپڵەیان بۆ لێدان، چونەکە دەیانزانی لەسەر رێگای رستن.

لە بەرامبەردا پیپ گواردیۆلای راهێنەری مان سیتی دوپاتیکردەوە، ئەم وەرزە ئاڵانگارییەکی گەورەیان هەیە، لە سەرەتاوە دەیانزانی بەم شێوەدەبێت و هۆکارەکانیان خستووەتە ڕوو.

وتیشی: ئەوە تۆپی پێیە و هەندێک جار دەدۆڕێیت و دەبێت قبوڵی بکەیت، بەڵام ئێستا لە جاران زیاتر دەمەوێت تیپکە بگۆڕم و دەمەوێت بگەڕێینەوە و باشترین ئاستی خۆمان پیشان بدەین.

جەختیشیکردەوە، ئەم وەرزە لە یەکەم رۆژەوە سەقامگیر نەبوون، کێشەیەکی زۆریان هەبووە و یارییەکان زۆرن، ناتوان هەمیشە بە یەک پێکهاتە و یەک شێواز یاری بکەن.

بیلال کاکە