مۆتا: دڵخۆشم بە ئەنجامی یارییەکە

AM:09:57:06/11/2024

92 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مۆتا رایگەیاند دڵخۆشە بە ئەنجامی یارییەکە و یاریزانەکانی ئاستێکی نایابیان پیشاندا.

تیاگۆ مۆتا ڕاهێنەری یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی دوای یەکسانبوونیان بەرامبەر لیلی فەرەنسی دوپاتیکردەوە، دڵخۆشە بە ئەنجامی یارییەکە، زیاتریان دەویست، بەڵام کاری باشیان ئەنجامدا و بەو ئاستە دەتوانن شتی باش پێشکەش بکەن.

مۆتا وتی: بە دڵنیاییەوە دەمانتوانی لە کۆتاییدا ئاستێکی باشتر پێشکەش بکەین، لیل تیپێکە کە دەزانێت چی دەکات و لە ئێستادا پڕە لە متمانە بەخۆبوون، بەڵام ئاستی تیپکەم زۆر نایاب بوو، ئێستاش دەبێت خۆمان بۆ دێربی ئامادە بکەین.

وتیشی: ئێمە سود لە هەڵەکانەوە وەردەگرین، دەتوانین سنوورداریان بکەین بە شەڕانگێزی زیاتر کاتێک تۆپ لەدەست دەدەین، بەرامبەر لیلیش هاوسەنگی زیاترم بینی.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەستەم بوو بۆ ئێمە پێشڕەوی بکەن لە ناوچەی ناوەڕاستدا، چونکە لیل هەموو شوێنەکانی داخستبوو، بۆیە ناچار بوون لە لایەکانەوە هێرش بکەن و گرنگ ئەوەیە لە ئەنجامی یارییەکە رازین.

بیلال کاکە