AM:10:57:06/11/2024
112 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یارییەکانی قۆناغی
یەکەمی چامپیۆنز لیگ بەردەوامی هەیە و کێبڕکێی یانەکان لەسەر چوونە پلەکانی
پێشەوەی ریزبەندی بەهێزتر بووە.
چوارشەممە چەندین
یاری ئەنجامدەدرێن، لە کاتژمێر 11ی شەودا، لە یاریەکی بەهێزدا یانەی ئینتەر میلانی
ئیتاڵی لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی دەکات.
ئینتەر و ئارسناڵ
لە مێژووی چامپیۆنز لیگدا تەنها دوو جار رووبەڕووی یەکبونەتەوە کە لە وەرزی 2003
بۆ 2004دا بووە، هەریەکەیان بردنەوەیەکی بەدەستهێناوە، یانە ئیتاڵیەکە چوار گۆڵی
تۆمارکردووە بەرامبەر پێنج گۆڵی یانەکەی شاری لەندەن.
ئینتەر لەم وەرزەدا
خاوەنی حەوت خاڵە بە بردنەوە لە زڤیزدا و یەنگ بۆیز و یەکسانبوون، ئارسناڵیش لەو
سێ یاریەی ئەنجامیداوە خاوەنی حەوت خاڵە بە دوو بردنەوە و یەکسانبونێک.
لە یاریەکی بەهێزی
تریشدا، یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی لە یاریگای باخچەی شازادەکان رووبەڕووی
یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی دەبێتەوە.
ئەم دوو یانەیە لەم
وەرزەی چامپیۆنز لیگدا بارودۆخیان زۆر باش نییە، بە شێوەیەک پاریس سان جێرمان لە
سێ یاریدا تەنها چوار خاڵی هەیە بە بردنەوەیەک و یەکسانبوون و شکستێک لە
بەرامبەردا ئەتلەتیکۆ بە بردنەوەیەک و دوو شکست تەنها سێ خاڵی کۆکردووەتەوە.
لە هەمان کاتدا،
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی کە بە باشترین کاتەکانیدا تێدەپەڕێت لە دەرەوەی یاریگای
خۆی رووبەڕووی یانەی زڤیزدای سڕبی دەبێتەوە و ئامانجی ئەوەیە سێیەم بردنەوە لەم
وەرزەی پاڵەوانێتییەکەدا بەدەستبهێنێت.
لە یارییەکانی
تریشدا، یانەی ئەستۆن ڤێلای ئینگلیزی لە پێناو چوارەم بردنەوەی بەدوای یەک
رووبەڕووی کلوب بروج دەبێتەوە، شتوتگارت میوانداری ئەتڵانتا دەکات و بایرن میونشنی
ئەڵمانی رووبەڕووی بەنفیکای پورتوگالی دەبێتەوە.