سلۆت: لە هەموو شوێنێک مەترسیمان لەسەر لیڤەرکوزن دروستکرد

AM:09:44:06/11/2024

88 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سلۆت روونیکردەوە هەموو یاریزانەکانی ئاستی باشیان پێشکەش کرد و لە هەموو شوێنێک مەترسیان لەسەر لیڤەرکوزن دروستکرد.

ئارنی سلۆتی ڕاهێنەری لیڤەرپوولی ئینگلیزی باسی لە بردنەوە مەزنەکەیان کرد بەرامبەر لیڤەرکوزنی ئەڵمانی و وتی: ئەوان بەشدارییان لە هێڵی ناوەڕاستی چڕدا کرد، ئێمەش هێڵی ناوەڕاستمان ڕێکخست و مەترسیمان لەسەر یاریکردن لە هەموو شوێنێکدا هەبوو.

سەبارەت بە ئاستی کاپتنی تیپەکە ڤێرجیل ڤان دایک، سلۆت وتی: هەندێک جار ڕەخنەی لێدەگیرێت کە پێشنەکەوتووە بۆ هێڵی ناوەڕاست ئێستا ئامۆژگاری ئەم کەسانە دەکەم سەیری یارییەکەی بەرامبەر لیڤەرکوزن بکەنەوە کە هەمیشە لە پێشەوە بوو.

سلۆت روونیشیکردەوە، بە گشتی هەموو یاریزانەکان ئاستی نایابیان پێشەش کرد، ئارەزووی ئەو شێوازە یاریکردنەیە و ئەو پاسەی کە جۆنس دای بە دیاز لە گۆڵەکە گرنگتر بوو بە لایەوە.

دوپاتیشیکردەوە، وەک ڕاهێنەرێک چاوی لە داهاتوو نییە، هەمیشە یارییەک لە دوای یەک ئەنجام دەدەیت، ڕۆژی شەممە یارییەکیان بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا هەیە، ئەمەش ڕووبەڕووبوونەوەیەکی دیکەی سەختە.

بیلال کاکە