AM:09:04:06/11/2024
268 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەنچیلۆتی پێیوایە دەبێت
گۆڕانکاری تاکتیکی ئەنجام بدەن و فۆنسێکا دوپاتیکردەوە کە شایستەی بردنەوە بوون.
کارلۆ ئەنچیلۆتی
راهێنەری ریاڵ مەدریدی ئیسپانی و فۆنسێکای راهێنەری میلانی ئیتاڵی دوای یارییەکەی نێوانیان لێدوانی خۆیاندا.
لە سەرەتادا ئەنچیلۆتی
راهێنەری ریاڵ مەدرید وتی: راستییەکە ئەوەیە کە ئێمە شتێکمان لەدەست دەچێت، ئاستی باش پیشان نادەین،
چەند شەوی داهاتوو زۆر درێژ دەبێت و دەبێت ئەو پتەوییە بدۆزینەوە کە پێویستمانە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، لە لایەن ڤینیسیۆس و مباپێ هەندێک تۆپمان لەدەستدا، بەڵام هەندێک شتی
باشیان پیشاندا و دەبێت بەدوای کێشەکان بگەڕێین و چارەسەریان بەکەین.
دوپاتیشیکردەوە،
ژوری جلگۆڕینی یانەکەیان زۆر باشە هەمووان راستییەکان دەبینن و رەخنە لە خۆیان
دەگرن، دەبێت ئاستیان باشتر بکەن و گۆڕانکاری ئەنجام بدەن لەبەر ئەوەی مەحاڵە باشتربن
بێ ئەوەی گۆڕانکاری تاکتیکی ئەنجام بدەن.
لە بەرامبەردا
پاولۆ فۆنسێکای راهێنەری میلان دەڵێت: یاریکردن لە خولی ئیتاڵیا قورسترە وەک لە
چامپیۆنز لیگ، هەروەها شکستمان بە ریاڵ مەدرید هێنا لەبەر ئەوەی چاونەترس بووین.
وتیشی: لە
تایمی یەکەمدا ویستمان کۆنترۆڵی تۆپ بکەین و کاری گەورەمان کرد، بە تەواوی شایستەی
بردنەوە بووین، نەک لەبەر ئەوەی سێ گۆڵمان تۆمارکرد بەڵکو لەبەر ئەوەی یارییەکی
باشمان کرد.
باسی
لەوەشکرد، ریاڵ مەدرید باشترین یانەی جیهانە، سەلماندیان کە ئاستێکی نایابیان هەیە
و بە هێواشی بەرەوەپێش دەچن و وەڵامی ئەوانەیان دایەوە کە پێیان وایە تۆپی پێی
ئیتاڵیا تەنیا بەرگرییە.
بیلال کاکە