چامپیۆنز لیگ... ئارسناڵ لە شاختار دۆنێستیکی بردەوە

AM:12:14:23/10/2024

68 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە چامپیۆنز لیگ ئارسناڵ بە گۆڵێکی بێوەڵام لە شاختار دۆنێستیکی بردەوە و جیرۆنا و ئەستۆن ڤێلاش سێ خاڵی گرنگیان بەدەستهێنا.

لە یارییەکانی قۆناغی یەکەمی چامپیۆنز لیگ، ئارسناڵ لە یاریگای خۆیدا میوانداری شاختاری ئۆکرانی کرد.

لە تایمی یەکەم، کوڕانی خاوەن یاریگا بە تەواوی کۆنترۆڵی یارییەکەیان کرد، پاش چەندین هێرش بەهۆی زەختە زۆرەکانیانەوە لە خولەکی 29 دمیترۆ ریزنیک گۆڵی یەکەمی لە بەرژوەندی ئارسناڵ بە هەڵە لەسەر خۆیان تۆمارکرد و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.

لە تایمی دووەم، یارییەکە ئاستێکی مامناوەندی پێوەبینرا، شاختار زیاتر دەچوونە پێشەوە لە پێناو یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە بەڵام سەرکەوتوو نەبوون، لە خولەکی 77یش ترۆسارد هەلی گۆڵی دووەمی بۆ تۆ هاوێژەکان لەدەستدا و نەیتوانی بە لێدانی سزا گۆڵ تۆماربکات، سەرەنجامیش یارییەکە بە گۆڵێکی بێوەڵام بە بردنەوەی ئارسناڵ کۆتایی پێهات.

لە یارییەکانی تریشدا، ئەستۆن ڤیلا سێیەم بردنەوەی نووسیەوە بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە بۆلۆنیای بردەوە، جیرۆنا بە دوو گۆڵی بێوەڵام شکستی بە براتیسڤالا هێنا.