PM:10:43:18/10/2024
76 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کۆمپانی نەیشاردەوە شتوتگارت هەمیشە هەوڵی سەپاندنی شێوازی خۆی دەدات بەڵام
دەیانەوێت بردنەوە بەدەستبهێنن.
ڤینسێنت کۆمپانی راهێنەری یانەی بایرن میونشن پێش یارییەکەیان بەرامبەر
شتوتگارت وتی: شتوتگارت پێشتر نیشانیداوە کە دەتوانێت چی بکات ئەگەر سەیری یارییەکان
بکەیت بۆت دەردەکەوێت کە هەمیشە هەوڵی سەپاندنی شێوازی یاریکردنی خۆیان دەدەن.
دوپاتیشیکردەوە، بەردەوام فشاری زۆر دەخەنە سەر رکابەرەکەیان و لە هەمان
کاتدا لە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی چارەسەری تۆپی پێ ئەوان تیپێکی باشن و هیوادارن یارییەکی
باش بێت .
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان شیکاریمان بۆ یارییەکانی ئەم دواییە کرد و باوەڕیان بەوە هەیە کە سەرکەوتوو دەبن بەم شێوەیە،
بۆیە بە هیوان بۆ بردنەوە لە یاری داهاتوو.
کۆمپانی وتیشی: من بەلجیکیم و ئێمە زۆر پراکتیکین، لەبەر ئەوە دەبێت باشترین
پێشکەش بکەین، هەروەها ناشبێت شێوازەکەمان بگۆڕین لەبەر ئەوەی تەنیا جارێک
ئەنجامەکە لە بەرژەوەندی ئێمە نەبوو.
بیلال کاکە