شتیگن دەستی بە پڕۆسەی چاکبوونەوەی پێکانەکەی کرد

PM:09:09:18/10/2024

68 جار خوێندراوەتەوە

+ -

شتیگن دەستی بە پڕۆسەی چاکبوونەوەی پێکانەکەی کرد و ئاواتەخوازە سەرەتای وەرزی داهاتوو بگەڕێتەوە یاریگاکان.

مارک ئەندرێ تێر شتیگنی ئەڵمانی، گۆڵچی یانەی بەرشەلۆنە، گەشتی چاکبوونەوەی لە پێکانە قورسەکەی لە شاری وەرزشی تایبەت بە یانە کەتەلۆنییە دەستپێکرد.

شتیگن لە مانگی رابردوو لە یارییەکەیان بەرامبەر ڤیاریاڵ لە خولی ئیسپانیا توشی پچڕانی بەستەری ئەژنۆی بوو لە بەشی پشتەوەی قاچی بەو هۆیەوە راستەوخۆ نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا.

پێگەی فەرمی یانە کەتەلۆنییەکەش چەند وێنەیەکی گۆڵچییە ئەڵمانیەکەی بڵاوکردووەتەوە کە لە شاری وەرزشی یانەکەیان دەستی بە کۆمەڵێک مەشق کردووە بۆ ئەوەی بچێتە ناو پرۆسەی چاکبوونەوە و گەڕانەوەی لە پێکانەکەی.

بلاوگرانا کاتی گەڕانەوەی شتیگنی بۆ یاریگاکان ئاشکرا نەکرد، بەڵام بە گوێرەی رۆژنامەی سپۆرتی نزیک لە یانە کەتەلۆنییەکە و چەند سەرچاوەیەکی دیکە، ئەم وەرزە بۆ ئەو گۆڵچییە کۆتایی هاتووە ئاواتەخوازە لە سەرەتای وەرزی داهاتوو بتوانێت بەبێ کێشە یاری بکات.
بیلال کاکە