بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەنووس ماتیۆ مۆریتۆ لە تۆڕی ریلیڤۆ، یانەی بەرشەلۆنە دڵخۆشە بەو ئاستەی فێرمین لۆپێز پێشکەشی دەکات و دەیەوێت گرێبەستەکەی بۆ ماوەیەکی درێژ نوێبکاتەوە.
رۆژنامە نوسەکە ئەوەشی راگەیاند، بلاوگرانا پارێزگاری لە لۆپێز دەکات و تا هاوینی 2029 گرێبەستی نوێی لەگەڵدا واژۆ دەکات و بڕگەیەکی شکاندنی بەرزی لەسەر دادەنێت.
ئەوەشی ئاشکرا کردووە، لە ئێستادا یانە کەتەلۆنییەکە سەرقاڵی ئامادەکردنی بەڵگەنامە پێویستییەکانە تا واژۆی لەسەر بکەن و لە کۆتایی ئەم مانگەدا بە فەرمی گرێبەستەکە رابگەیەنن.
لۆپێز تەمەنی 21 ساڵە و لە هێڵی ناوەڕاست یاری دەکات، وەرزی رابردوو لەگەڵ بەرشەلۆنە 11 گۆڵ و ئەسیستێکی لەکۆی 43 یاریدا تۆمارکرد.
بیلال کاکە