فیفا هەڕەشەی لێسەندنەوەی میوانداری مۆندیال لە ئیسپانیا دەکات

PM:04:36:18/10/2024

132 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فیفا هەڕەشەی لێسەندنەوەی میوانداری مۆندیال لە ئیسپانیا دەکات و ئەگەری هەیە بدرێت بە سعودیە.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی رایگەیاند، یەکێتی تۆپی پێی جیهان کە ناسراوە بە فیفا هەڕەشەی لە وڵاتی ئیسپانیا کردووە کە مافی میواندارێتی کردنی مۆندیالی 2030یان لێ وەردەگرێتەوە و میوانداریکردنەکە دەبەخشێت بە سعودیە.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەداوە، ئەو هەڕەشەیەی فیفا دوای ئەوە دێت کە لە ئێستادا قەیرانێکی گەورە لەناو یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا هەیە بەهۆی ئەوەی سەرۆکی کاتی یەکێتی تۆپی پێی ئەو وڵاتە بە گەندەڵی تۆمەتبار کراوە و نەشتوانراوە دوای 14 مانگ سەرۆکێکی هەمیشەیی دیاریبکەن.

رونیشیکردووەتەوە، هۆکارێکی تریش بەردەوامی کاری رەگەزپەرستیە لە یاریگاکانی ئەو وڵاتەدا بەتایبەت دژی ڤینیسیۆس جۆنیۆر و ئەو یاریزانەش بە ئاشکرا داوای کرد میوانداری کردنی مۆندیالی 2030 لە ئیسپانیا بسەنرێتەوە.

مارکا نوسیویەتی، 11ی مانگی 12ی ئەمساڵ کاتی یەکلاکردنەوەی ئەو بابەتەیە و فیفا بڕیاری کۆتایی لەسەر میوانداری کردنی مۆندیالی 2030 دەدات بە لێسەندنەوە لە ئیسپانیا یان رێگای دەدات میوانداریەکە رێکبخات بە هاوبەشی لەگەڵ پورتوگال و مەغریب.

خ . ک