لێدوانی تین هاگ سەبارەت بە داهاتووی

PM:08:02:18/10/2024

68 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تین هاگ پێیوایە کۆمەڵێک لایەنی ئەرێنیان هەیە و دەبێت لە داهاتوودا ئاستی باشتر پێشکەش بکەن.

ئیریک تین هاگی ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد پێش ئەوەی رووبەرووی برێنتفۆرد ببنەوە وتی: لەو دۆخەی تیپەکەی تێدایە رازی نین، بەڵام پابەندین و خۆمان کۆدەکەینەوە.

باسی لەوەشکرد، ژاوەژاوی میدیای هەیە و کاریگەری لەسەر ئەوانه دروست ناکات، بەڵکو لە دۆخێکی ئارمدان و سەرۆکی یانەکەش بڕوای بە ئەوان و پڕۆژەی داهاتووی یانەکە هەیە.

دەشڵێت: دەبێت سەرکەوتن بەدەستبهێنین، بەڵام ئەمە تۆپی پێیە هەندێک جار دەبێت ڕووبەڕووی ئاستەنگ ببیتەوە، بەڵام دڵنیام سەرکەوتن بەدەستدەهێنین، وەک چۆن لە دوو وەرزی ڕابردوودا سەرکەوتنمان بەدەستهێنا.

دوپاتیکردەوە، لەسەر رێگای راست دەڕۆن و کۆمەڵێک لایەنی ئەرێنی باشیان هەیە، بەڵام ریزبەندی خولەکە درۆ ناکات و ئەو شوێنە نییە کە دەیانەوێت، لەبەر ئەوە دەبێت زیاتر پێشکەش بکەن.

تین هاگ پیرۆزبایی لە تۆخێل کرد وتی: ئینگلتەرا راهێنەرێکی باشی هەڵبژاردووە و یاریزانی نایابیان هەیە و هیوادارم نازناوەکان بەدەستبهێنن.

بیلال کاکە