لێدوانەکانی ئەنچیلۆتی بەر لە دەستپێکردنەوەی یارییەکان دوای پشووە نێودەوڵەتییەکان

PM:07:33:18/10/2024

112 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەنچیلۆتی روونیکردەوە داوای گرێبەستی لە مانگی یەکدا نەکردووە و گەشبینە بە ئاستی تیپەکەی.

کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید پێش رووبەروو بوونەوەی سێڵتافیگۆ دوپاتیکردەوە، گەشبینە بە داهاتووی تیپەکە و دەزانێت کە رکابەرییەکەی بەهێز لە چامپیۆنز لیگ و لا لیگا چاوەڕێیان دەکات.

باسی لەوەشکرد، داوای گرێبەستی لە مانگی یەکی داهاوو نەکردووە، لەبەر ئەوەی وەرزی رابردووش بە قەیرانی پێکاندا تێپەڕین و تیپەکە ئەنجامی باش و سەرکەوتنی نایابی تۆمارکرد.

وتیشی: ئەگەر پێویستمان بە یاریزانێکی گونجاو بێت بۆ ڕیال مەدرید ئەوە ڕەت ناکەینەوە، بەڵام بابەتەکە سادە نییە، یاریزانی لاومان هەیە کە دەتوانن بەشداری بکەن، ئەلاباش بەم زووانە دەگەڕێتەوە بۆ تیپەکە، بۆیە بیرکردنەوەمان نییە سەبارەت بە هەر گرێبەستێک لە ئێستادا.

ئەنچیلۆتی دوپاتیکردەوە، هیچ ئۆفەرێکی لە یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەراوە پێنەگەیشتووە و هەڵبژاردەکە راهێنەرێکی باشیان هەڵبژاردووە کە تۆماس تۆخێلە و لە رووی تەکنیکی و کەسییەوە جیاوازە و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازێت.

بیلال کاکە