چیزنی پەیامی بۆ هاندەرانی بەرشەلۆنە نارد

PM:06:43:18/10/2024

100 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چیزنی رایگەیاند ئامادەیە بۆ پارێزگاریکردن لە تۆڕی گۆڵی بەرشەلۆنە بەڵام لە سەرەتاوە ئاسان نەبوو.

ڤۆیچیچ چیزنی گۆڵچی یانەی بەرشەلۆنە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی سری کەت وتی: بە تەواوی ئامادەم بۆ یاریکرد، بەڵام ئەگەر من یان پینیا یاری بەکەین ئەوا بڕیاری راهینەرە و دەبیت رێزی لێ بگیرێت.

وتیشی: من ڕاهێنان دەکەم بۆ یاریکردن، لە ئێستاوە لە ڕووی دەروونییەوە ئامادەم بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بگەڕێمەوە بۆ یاریگاکان و پارێزگاری لە تۆڕی گۆڵی بەرشەلۆنە بکەم.

ئاماژەی بەوەشکرد، گەڕانەوە بۆ تۆپی پێی پیشەگەرانە ئاسان نەبوو، یەکەم مەشقەکان لەڕووی جەستەییەوە قورس بوون، بەتایبەتی کە گۆڵچیبیت چونکە بە تەنیایت، ئەمەش شتێکی ناخۆشە.

دەشڵێت: سەرەڕای ئەوەی تازەم لەم یانەیە بەڵام کە پەیوەندیم بە گروپەکەوە کرد، بەڕاستی شتێکی خۆش و پاڵنەر بوو بۆم، چونکە هەم دەستم بە یاریکردن کردەوە هەم لەگەڵ هاوڕێکاندا گاڵتە لە نێوانمان هەبوو.
بیلال کاکە