بەرشەلۆنە چووەتە کێبڕکێی گواستنەوەی دەیڤز

PM:03:55:18/10/2024

148 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە چووەتە کێبڕکێی گواستنەوەی دەیڤز بەڵام داواکاریە زۆرەکانی رێگرە لە پەلکێش کردنی.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە لە پەیوەندیدان لەگەڵ ئەلفۆنسۆ دەیڤزی بەرگریکاری بایرن میونشن تا بیگوازنەوە ریزەکانی یانەکەیان.

رۆژنامەکە رایگەیاندووە، هانسی فلێکی راهێنەری یانە کەتەلۆنیەکە خواستی خۆی بۆ گواستنەوەی بەرگریکارە کەنەدیەکە دەربڕیوە چونکە سەرسامە بە تواناکانی و دڵنیایە لەوەی سودێکی زۆری دەبێت بۆیان جونکە پێشتر لە بایرن میونشن راهێنەرایەتی ئەو یاریزانەی کردووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، کارگێڕی بەرشەلۆنە ئامانجیان گواستنەوەی ئەو یاریزانەیە بەڵام زۆری داواکارییەکانی ئەو یاریزانە تا ئێستا بووەتە رێگر لەو بابەتە، چونکە ئەو یاریزانە داوای شیرینی گرێبەست دەکات لەگەڵ مووچەیەکی ساڵانەی زۆر کە ئەوەش کێشەی دارایی بۆ یانە کەتەلۆنیەکە دروستدەکات.

دەشڵێت، هۆکاری گرنگی پێدانی بەرشەلۆنە بە دەیڤز بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بیهیوا بوون لە ئەلیخاندرۆ باڵدی یاریزانی بەرگری چەپی یانەکەیان بەهۆی ئەوەی بەردەوام پێکانی هەیە و نەیتوانیوە وەرزێکی تەواو یاری بکات بۆ یانەکەیان.

خ . ک