مان یونایتد چەند هەفتەیەک لە تواناکانی ئەستێرەیەک بێبەش دەبێت

AM:11:20:18/10/2024

40 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مان یونایتد چەند هەفتەیەک لە تواناکانی ماینۆ بێبەش دەبێت و بەشداری چەند یارییەکی گرنگ ناکات.

یانەی مانچستەر یونایتد لە کۆتا راپۆرتیدا لەسەر دۆخی یاریزانەکانی دوای گەڕانەوەیان لە یارییە نێودەوڵەتیەکان و بەشداریکردنیان لە مەشقی یانەکە بۆ یاریی داهاتوویان بەرامبەر برێنتفۆرد لە خولی ئینگلتەرا، دوورکەوتنەوەی ئەستێرەیەکیان راگەیاند.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی شەیتانە سورەکان، کۆبی ماینۆ کە لە کۆتا یارییان بەرامبەر ئەستۆن ڤیلا بەهۆی پێکانەوە دانیشێنرا، هەڵسەنگاندنەکان دەریانخستووە بەهۆی پێکان لە ماسوولەکەکانیدا بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک دووردەکەوێتەوە لە یاریگاکان.

یاریزانە 19 ساڵانەکە لەم وەرزە لە حەوت یاریی پربمەرلیگدا یاریکردووە و یەکێکە لە یاریزانە گرنگەکانی پێکاتەکەی تین هاگی راهێنەر، پێکانی ئەو لە کاتێکدایە یانەکەی بێبەش دەبێ لە تواناکانی هاری ماگوایەر کە ئەویش بەهەمان شێوە پێکانی هەیە.

جێی باسە، شەممەی داهاتوو مان یونایتد لە هەفتەی هەشتەمی پریمەرلیگ میوانداری برێنتفۆرد دەکات، پێنج رۆژ دواتریش دەبنە میوانی فەنەرباخچە لە یۆرۆپالیگ.