ئەستێرەیەک تەنیا بەرشەلۆنەی دەوێت

AM:10:55:18/10/2024

112 جار خوێندراوەتەوە

+ -

باینا تەنیا دەیەوێت پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە بکات بەڵام یانەکە خواستی لەسەر گواستنەوەی نییە.

ئەلێکس باینا لە ماوەی 12 مانگی ڕابردوودا یەکێک بووە لە باشترین یاریزانەکانی لالیگا، تەنها لە سەرەتای ساڵی 2024ەوە تا ئێستا 14 ئەسیستی تۆمارکردووە و سەرەتای ئەم هەفتەیە دووەم گۆڵی نێودەوڵەتی خۆی بۆ ئیسپانیا تۆمارکرد.

بەهۆی ئەو ئاستە درەوشاوەیەی باینا، بەردەوام هەواڵی جێهێشتنی ڤیاریاڵ لەلایەن یاریزانە 23 ساڵانەکەوە بڵاودەکرێتەوە، ئەتلەتیکۆ مەدرید دوایین یانەیە کە ئارەزووی گواستنەوەی دەکات و هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو یاریزانە ئامانجی سەرەکییانە بۆ گواستنەوەی هاوینەی 2025.

بەڵام ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ڕایگەیاندووە، باینا ئارەزووی چوونی بۆ یانەی ئەتلەتیکۆ ناکات، وە هەموو گرێبەستەکانی پریمەرلیگیش رەتدەکاتەوە، رۆژنامەکە باسی لەوەشکردووە، باینا تەنها لە حاڵەتێکدا ڤیاریاڵ بەجێدەهێڵێت کە بتوانێت پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە بکات، یانەکە بە یانەی خەونەکانی خۆی دەزانێت.

سپۆرت ئاماژەی بەوەشداوە، سەرەڕای ئاستە بەرزەکەی لە ئێستادا بەرشەلۆنە هیچ گرنگییەک بە یاریزانەکە نادات چونکە خۆیان چەند بژاردەیەکیان هەیە بۆ هێڵی ناوەڕاست، پێیان باشترە ئەو 60 ملیۆن یۆرۆیەی کە نرخی باینایە بۆ یاریزانانێک سەرفبکرێت لەو پێگانەی پێویستیانە.