پاکێتا سەبارەت بە تۆمەتەکانی راگەیەندراوێکی بلاوکردەوە

PM:11:49:17/10/2024

112 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پاکێتا هەموو تۆمەتەکانی سەری رەتکردەوە و نیگەرانی خۆشی لەبارەی رۆژنامەکانەوە دەربڕی.

پاش ئەوەی رۆژنامەکانی ئینگلتەرا بە گشتی و بەشێکی رۆژنامەکانی بەڕازیل بەردەوان باسیان لەوەدەکرد، پاکێتا گرەوەی لەسەر یارییەکان کردووە و سزایەکی گەورە چاوەڕێی دەکات، یاریزانەکەی وێستهام لە نوێترین پێشهاتدا راگەیەندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاوکردەوە و تییدا نیگەرانی سەبارەت بەو بابەتە دەربڕی.

لە راگەیەندراوی یاریزانەکەدا هاتووە، هەست بە بێزاریی دەكەم كاتێک لەم دواییانەدا بابەتێكی ناڕاستی میدیاكانم خوێندەوە، كە لە هەردوو وڵاتی ئینگلتەرا و بەڕازیل بڵاوكراونەتەوە، زانیاری لەسەر كەیسەكەم ئاشكرا دەكەن، بەشێك لەو زانیاریانە بەتەواوی درۆیە.

باسی لەوەشکرد، هەرچەندە زانیارییەكان ناڕاستن بەڵام ئەم بابەتانە لە كەسێكی نزیک لە دۆسییەكەوە بڵاوکراونەتەوە و پێویستە ئەو بابەتانەی تۆپی پێی ئینگلتەرا بە نهێنی بمێننەوە، بڵاوكردنەوەی زانیاری ناڕاست مەترسی بۆ ئەو و خێزانەكەی درووست دەكات.

پاکێتا دوپاتیشیکردەوە، هەموو تۆمەتەکان رەتدەکاتەوە و لەڕێگای پارێزەکانیەوە نووسراوێک بۆ یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا دەنێرێت و دەیەوێت بزانێت لەلایەن کێیەوە ئەو زانیاریانە بڵاودەکرێنەوە.

جێی باسە پێشتر یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا باسی لەوەکردبوو، یاریزانە بەڕازیلییەكە لە وەرزی 2022 بۆ 2023 بە ئەنقەست چوار كارتی زەردی وەرگرتووە، بەمەبەستی قازانجكردنی خۆی و هاوڕێكانی.