سەرۆکی لیڤەرکوزن بەڵێنی مانەوەی ڤێرتز نادات

PM:08:30:17/10/2024

148 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سەرۆکی لیڤەرکوزن بەڵێنی مانەوەی ڤێرتز نادات و ریاڵ مەدریدیش جددیە لە گواستنەوەی یاریزانەکە.

فێرناندۆ کارۆی سەرۆکی یانەی بایەر لیڤەرکوزن لە نوێترین چاوپێکەوتنی لەگەڵ رۆژنامەیبیڵد، بەڵێنی پارێزگاریکردن لە تواناکانی فلۆریان ڤیرتزی ئەستێرەی یەکەمی تیپەکەی نادات، ئاشکراشیکردووە بەنیازیش نین لە بەرژەوەندی بایرن میونشن لەدەستی بدەن.

لە قسەکانیدا سەبارەت بە یاریزانەکە وتی: ناتوانم بەڵێنی هیچ شتێک بدەم، هەرگیز نازانیت لە تۆپی پێ چی روودەدات، بەڵام بە دڵنیاییەوە نامانەوێت ئەستێرەکانمان بە رکابەرە راستەوخۆکانمان بفرۆشین، وەک چۆن وەرزی رابردوو هەمان شتمان بە جۆناسان تا راگەیاندبوو.

ئەم بڕیارەی لیڤەرکوزن لە بەرژەوەندی مەدریدییەکانە، چونکە رۆژنامەی ئاشکرای کردووە، فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ریاڵ مەدرید بەشێوەیەکی نهێنی هەوڵەکانی بۆ واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ فلۆریان ڤیرتزی ئەڵمانی دەستپێکردووە.

مێرێنگی فلۆریانی تەمەن 21 ساڵ بە باشترین شوێنگرەوەی لوکا مۆدریچ دادەنێت، لەو بڕوایەدایە بە گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەتوانێت قەرەبووی لەدەستدانی لوکا بکاتەوە.

ڤیرتز لە هاوینی 2020 بۆ یەکەمجار لە تیپی خوار 19 ساڵانی لیڤەرکوزن بۆ تیپی یەکەمی یانەکە سەرخراوە، لەوکاتەوە 162 یاریی بۆ یانەکەی کردووە، 47 گۆڵی کردووە و 51 گۆڵیشی دروستکردووە.