پاریس دەیەوێت راشفۆرد بگوازێتەوە

PM:09:32:17/10/2024

116 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پاریس دەیەویت راشفۆرد بگوازێتەوە و مان یونایتدیش نرخی بە 100 ملیۆن یۆرۆ دیاریکردووە.

ئەستێرەیەکی مانچێستەر یونایتد بووەتە ئامانجی پاریس سانجێرمان و ئەو یانە فەڕەنسیە بۆ دووەم جار هەوڵی بۆ دەداتەوە دوای ئەوەی هاوینی رابردوو نەیتوانی بگاتە رێكکەوتن.

بەگوێرەی دوایین زانیارییەکانی ماڵپەڕی تایم تاکی ئینگلیزی، پاریس جارێکیتر گرنگیدانی بە گواستنەوەی مارکوس راشفۆرد پیشانداوەتەوە و دووبارە هەوڵی بەدەستهێنانی ئەو یاریزانە دەدەن و مان یونایتدیش لە نیازە جیددیەکانی پاریس تێگەشتووە نرخی راشفۆردیان دیاریکردووە کە نزیکەی 100 ملیۆن پاوەندە.

مارکوس کە ئێستا تەمەنی 26 ساڵە، لە ساڵی 2015 بەرزکراوەتەوە بۆ ریزی یەکەمی شەیتانە سوورەکان، گرێبەستی ئێستای لەگەڵ یونایتد تا ساڵی 2028ە.

ئەو پێگە ئینزگلیزییە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرپرسانی یانە پاریسییەکە دەیانەویت راشفۆرد بکەن بە جێگرەوەی کیلینان مباپێ و لەوڕێگایەوە دڵی هاندەرانیان بەدەست بهێننەوە.