میسی خەڵاتی باشترینی باشترینەکانی لەلایەن مارکاوە پێبەخشرا

PM:11:10:17/10/2024

180 جار خوێندراوەتەوە

+ -

میسی خەڵاتی باشترینی باشترینەکانی لەلایەن مارکاوە پێبەخشرا و دڵخۆشی خۆشی بەو رێزلێنانە دەربڕی.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی نزیک لە یانەی ریاڵ مەدرید خەڵاتێکی شانازی بەخشیە لیۆنێل میسی لە ژێرناونیشانی باشترینی نێو باشترینەکان و گەورەترینی نێو گەورەکان، وەک رێزێک بۆ ئەو دەستکەوتانەی بەدەستیهێناوە و تاکە یاریزانی مێژووی تۆپی پێیە زۆرترین خەڵاتی بەدەستهێناوە، پاش وەرگرتنی خەڵاتەکەش ئەفسانەکە چەند لێدوانێکیدا و چەند باسێکی خستەڕوو.

سەرەتای قسەکانی میسی بە ئاماژەی بەوەکرد، ساڵانێکە لەگەڵ مارکا پەیوەندییەکی باشیان هەیە، ئەوەی یاریزانێکی بەرشەلۆنە و خەڵکی ئەرجەنتینان هەڵبژاردووە نایابە و ئەو دوو شوێنەش ماڵی ئەون.

وتیشی: من نازناوەکانم ناژمێرم، بەتایبەت خەڵاتی تاکەکەسی، هەروەها ڕۆژانی سەختمان بەسەر برد و هەموو شتێک هەموو کاتێک نایاب نەبوو، بەڵام ئەم ناڕەحەتیانە وای لێکردم گەشە بکەم.

باسی لەوەشکرد، لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دڵخۆشە، وە بێگومان بۆ ئەوە چووەتە ئینتەر میامی تا ناوی یانەکە بەرزبکاتەوە نەک لەگەڵ ئەو یانەیە واز لە یاریکردن بهێنێت و هیچی تر نەکات.

سەبارەت بە خەونەکانیشی وتی: هەموو خەونەکانم بەدەست هێنا و تەنانەت زیاتر لەوەی کە لە منداڵیدا خەیاڵم دەکرد، لە هەمووی گرنگتر توانیم گەورەترین خەونی یاریزانێکی تۆپی پێ بەدەست بهێنم ئەویش بردنەوەی مۆندیال بوو.

دوپاتیشیکردەوە لە ئێستادا بیر لە یاریکردن لە مۆندیالی 2026 ناکاتەوە و گرنگی بەوەدەدات پارێزگاری لە ئاستی یاریکردنی بکات.