PM:05:25:30/12/2024
152 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بە فەرمی کۆنسێساو
بە راهێنەری نوێی میلان دیاریکرا و بووە شوێنگرەوەی فۆنسێکا.
یانەی ئەی سی
میلانی ئیتاڵی لە پێگەی فەرمی خۆیان بڵاویانکردەوە، سێرجیۆ کۆنسێساوی پورتوگالی
ووەتە راهێنەری نوێی یانەکەیان لە شوێنی فۆنسێکای راهێنەری پێشوویان.
یانە ئیتاڵیەکە
ئاشکرایکردووە، راهێنەرە پورتوگالیەکە گرێبەستی لەگەڵ یانەکەیان ئیمزاکردووە تا
30ی مانگی شەشی ساڵی 2026 و وەک سەرپەرشتیاری نوێ دەستبەکار دەبێت.
لە
راگەیەندراوەکەدا ئاماژەیان بەوەداوە کە پێشوازی لە سێرجیۆ و ستافەکەی دەکەن و هیوادارن
لەگەڵ یانەکەیاندا گەشتێکی پر لە سەرکەوتن و بەدیهێنانی خەونەکان بەدەستبهێنێت.
دیاریکردنی
کۆنسێساو لەلایەن میلانەوە دوای ئەوە دێت کە پاولۆ فۆنسێکا لە ئەرکی راهێنەرایەتی
ئەو یانەیە دوورخرایەوە بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیەوە.
کۆنسێساو تا ئێستا
راهێنەرایەتی یانەکانی پۆرتۆ و نانت و براگا و ڤیتۆریا گیمارێش و کۆیمبرای کردووە،
لەگەڵ پۆرتۆ 11 نازناوی بەدەستهێناوە کە سێ نازناویان خولی پورتوگالی بووە.
میلان لەم وەرزەی
خولی ئیتاڵیا لە 17 یاریدا خاوەنی 27 خاڵە و لە پلەی هەشتەمی ریزبەندیدایە و 14
خاڵ لە دوای یانەی ئەتڵانتای پیشەنگی ریزبەندی خولەکەدایە.
خ . ک