محەمەد سەڵاح بووەتە ئامانجی ئینتەر میلان

PM:05:06:15/10/2024

180 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینتەر چووەتە کێبڕکێی گواستنەوەی محەمەد سەڵاح و دەیەوێت بیگەڕێنێتەوە خولی ئیتاڵیا.

پێگەی ئینتەرلایڤ لە هەواڵێکی چاوەڕوان نەکراودا دوپاتیکردەوە، بەرپرسانی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی بە چڕی کار لەسەر ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ محەمەد سەڵاحی میسڕی و ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوڵ دەکات.

پێگەکە نوسیویەتی، یانە ئیتاڵیەکە ئامانجیان ئەوەیە لە هاوینی ساڵی 2025دا هێرشبەرە میسڕیەکە بگوازنەوە پێکهاتەکەیان بە گرێبەستێکی ئازاد کە لەو کاتەدا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی ئێستای کۆتاییدێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، کارگێڕی ئینتەر دڵنیان لەوەی کە محەمەد سەڵاح دەتوانێت چەند ساڵێکی تریش لە ئاستێکی بەرزدا بمێنێتەوە و شارەزاییەکی زۆریشی لە خولی ئیتاڵیدا هەیە بەهۆی ئەوەی پێشتر لە یانەکانی فیۆرینتینا و رۆما یاریکردوە.

رونیشیکردووەتەوە، گواستنەوەی ئەو یاریزانە ئەرکێکی زۆر قورسە چونکە چەندین یانەی تریش هەوڵی گواستنەوەی هەمان یاریزان دەدەن، ئەوانیش پاریس سان جێرمان و یانەکانی هیلال و ئەهلی سعودی و سان دێگۆی ئەمریکین.

خ . ک