PM:04:47:30/12/2024
256 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یانەکانی سعودیە و
تورکیا لەبەردەم چارەنووسی راشفۆردایە و یانەکانی بەرشەلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدرید و
پاریسیش رەتیانکردووەتەوە.
پێگەی فیچاجێس
بڵاویکردەوە، مان یونایتد یەکلابووەتەوە لەوەی دەستبەردای مارکوس راشفۆردی ئینگلیزی
ببێت ئەگەر ئۆفەرێکی گونجاوی پێبگات، بەو پێیەی هێرشبەرەکە لە پلانەکانی ئەمۆریمدا
نییە.
فیچاجێس ئاشکرایکردووە،
یانەکانی بەرشەلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدرید و پاریس سان جێرمان لێکۆڵینەوەیان لە
راشفۆرد کردووە، بەڵام رەتیانکردووەتەوە گرێبەستی لەگەڵدا بکەن بەهۆی نرخ و موچە
زۆرەکەی.
پێگەکە روونیکردووەتەوە،
ئەگەر ئەستێرە ئینگلیزیەکە بیەوێت لە گواستنەوەی زستانەدا شەیتانە سورەکان جێبهێڵێت
ئەوا تەنیا دوو رێگا چارەی لەبەردەمە ئەوانیش خولی سعودی و خولی تورکیان.
سەرچاوەکە ناوی ئەو تیپە
سعودیانەی ئاشکرا نەکردووە کە هەوڵ بۆ راشفۆرد دەدەن، بەڵام دوپاتیکردووەتەوە کە
فەنارباخچە و گەڵەتەسارای تورکی دەرگایان بەڕوویدا کراوەیە.
مارکوس تەمەنی 27 ساڵە و
لە کاروانی وەرزشی 440 یاری لەگەڵ مانچستەر یونایتد ئەنجامداوە، لەو ماوەیەدا 143
گۆڵ و 63 ئەسیستی تۆمارکردووە، نرخیشی لە بازاڕی گواستنەوە 55 ملیۆن یۆرۆیە.
بیلال کاکە