PM:02:37:11/10/2024
192 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پالمەر بە باشترین
یاریزانی مانگی نۆی پریمەر لیگ دیاریکرا و مارێسکا خەڵاتی باشترین راهێنەری
پێبەخشرا.
رابیتەی یانەکانی
خولی ئینگلتەرا لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا ئاشکرایانکرد، کۆل پالمەری ئەستێرەی
یانەی چێڵسی بە باشترین یاریزانی مانگی نۆی پریمەر لیگ دیاریکراوە.
پامەر ئەمە دووەم
جاریەتی خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی پریمەر لیگی پێدەدرێت کە یەکەمجاریان لە
مانگی چواری ئەمساڵدا بووە، ئەوەش مانای ئەوەیە کە لە کۆتا چوار مانگدا دوو جار
بووەتە براوەی خەڵاتەکە.
ئەو یاریزانە لە
مانگی رابردوودا چوار یاری بۆ چێڵسی ئەنجامداوە و خاوەنی پێنج گۆڵ و یەک ئەسیست
بووە کە چوار گۆڵیان بەرامبەر برایتۆن بووە، خەڵاتەکەشی لە هەریەکە لە هالاند و لویس
دیاز و واتکینز و رایا و گابریال بردەوە.
لە لایەکی تریشەوە،
ئینزۆ مارێسکای راهێنەری یانەی چێڵسی بە باشترین راهێنەری هەمان مانگی پریمەر لیگ
دیاریکرا دوای بردنەوەی کێبڕکێکە لە ئارتێتا و ئۆنای ئێمری و سلۆت و مارکۆ سیلڤا.
خ . ک