PM:03:12:06/10/2024
100 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید لایەنی دەروونی کارڤاخالی ئاسوودە کرد و
گرێبەستی یاریزانەکەی تا هاوینی 2026 نوێکردەوە.
یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە پێگەی فەرمی خۆی
بڵاویکردەوە، گریبەستی دانی کارڤاخالی بەرگریکاری باڵی راستی یانەکەیان بۆ وەرزێک
و تا هاوینی 2026 درێژ کردووەتەوە.
ریاڵ مەدرید لە بڵاوکراوەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە،
دانی ماوەی 12 وەرزە لەگەڵ تیپی یەکەم بەرگری لە درێسەکەمان دەکات و بووەتە یەکێک
لە ئەفسانەکانی تیپکە و هەڵبژاردەی ئیسپانیا.
ئەمە لەکاتێکدایە لە یاری رابردووی ریاڵ مەدرید بەرامبەر
ڤیاریاڵ دانی کارڤاخال توشی پێکانێکی سەختبوو لە ئەژنۆیدا و پشکنینە پزیشکییەکان
دەریان خستووە کە ئەم وەرزە بۆ بەرگریکارە ئیسپانییەکە کۆتایی هاتووە.
هەروەها لە بڵاوکراوەکەی یانەی شاهانەدا هاتووە: ڕیال مەدرید
دەیەوێت هەموو پاڵپشتی و خۆشەویستییەکی خۆی پیشانی کارڤاخال بدات و هیوای چاکبوونەوەی
خێرای بۆ دەخوازێت بۆ ئەوەی بتوانین لە زووترین کاتدا جارێکی دیکە چێژ لە تۆپی پێکەی
وەربگرین لەنێو یاریگادا.
لە بەرامبەردا دانی بە پۆستێکی ئینیستاگرام هەستی خۆی
دەربڕی و دەڵێت: تەنیا
دەتوانم سوپاسی ڕیال مەدرید و فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکە بکەم، لە ڕۆژێکی
وەک ئەمەدا بەردەوامی من رادەگەیەنن، ئمەش دەرخەری ئەوەیە کە باشترین یانەی
جیهانن.
بیلال کاکە