رەفتارێکی چیزنی هاندەرانی بەرشەلۆنەی نیگەران کردووە

PM:03:41:06/10/2024

160 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چیزنی بە هۆکاری هێوربوونەوەی دەروونی جگەرە دەکێشیت و هاندەرانی بلاوگارانا نیگەران دەکات.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە، رەفتاری کێشانی جەگەرە لە لایەن چیزنی گۆڵچی نوێی یانەی بەرشەلۆنە هاندەرانی یانەکەی نیگەران کردووە بەهۆی ترس لە لاوازی توانای جەستەیی

چیزنی ساڵانێکە لەژێر ڕێنمایی پزیشک جگەرە وەکو هۆیەک بۆ هێوربوونەوەی دەکێشێت، ئەو گۆڵچییە دووپاتیدەکاتەوە جار جار جگەرە دەکێشێت، چونکە پێیوایە سوودی بۆی هەیە.

پێشتریش لە ساڵانی 2015 و 2021 و 2022 چەند وێنەیەکی ئەو گۆڵچییە پۆڵنەدییە دزەی پێکراوە کە دوای یارییەکان لە ژوری جلگۆڕین یان لە دەرەوەی یاریگا جگەرە دەکێشێت.

چیزنی دوای پێکانی مارک تێر شتیگن بە گرێبەستێکی یەک ساڵە و بە بڕی سێ ملیۆن یۆرۆ بە مەرجی بوون بە گۆڵچی سەرەکی پەیوەندی بە ریزەکانی بەرشەلۆنەوە کرد.
بیلال کاکە