پریمەر لیگ... مان یونایتد و ئەستۆن ڤێلا یەکسان بوون

PM:06:15:06/10/2024

60 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە پریمەر لیگ مان یونایتد و ئەستۆن ڤێلا بە گۆڵیک بۆ هەردوولا یەکسان بوون و چێڵسی و نۆتینگهامیش بە خاڵێک رازی بوون.

لە یارییەکانی هەفتەی حەوتەمی پریمەر لیگ، ئەستۆن ڤێلا لە یاریگای خۆیدا میوانداری مان یونایتدی کرد.

لە تایمی یەکەم، لە تایمی یەکەم ئاستی هەردوولا لە یەکەوە نزیک بوو، وە هیچ گۆڵێکیش تۆمارنەکرا.

لە تایمی دووەم، کوڕانی ئەستۆن ڤێلا بە پشت بەستن بە هاندەرانیان ئاستێکی باشتریان پێشکەش کرد، بەڵام دووبارە یارییەکە هیچ گۆڵێکی تێدا نەبینرا و بەبێ گۆڵ یەکسان بوون.

بەو ئەنجامەش ئەستۆن ڤێلا خاڵەکانی لە پلەی پێنجەم بوو بە14 خاڵ، مان یونایتدیش خاوەنی هەشت خاڵە لە پلەی یەم.

لە یارییەکی تریشدا، هەردوو یانەی چێڵسی و نۆتینگهام سیتی بە گۆڵێک بۆ هەردوولا یەکسان بوون و لە ئێستادا بلوز خاوەنی 14 خاڵە لە پلەی پێنجەم، نۆتینگهامیش 10 خاڵی کۆکردوەتەوە و لە پلەی نۆیەم دێت.