بەرشەلۆنە دەیەوێت گرێبەستی لیڤا نوێبکاتەوە

PM:01:57:06/10/2024

84 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە دەیەوێت گرێبەستی لیڤاندۆڤسکی تاوەکوو هاوینی 2026 نوێ بکاتەوە.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی نزیک لە یانەی بەرشەلۆنە رایگەیاند، بەرشەلۆنە بەنیازە گرێبەستی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی ئەستێرەی هێڵێ پێشەوەی یانەکەی تاوەکوو هاوینی 2026 نوێ بکاتەوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی راگەیاند، بەرپرسانی یانەکە بە یاریزانەکەیان ڕاگەیاندووە، ئەگەر لەم وەرزەدا بتوانێت بەشداری نیوەیی یارییەکان بکات، راستەوخۆ گرێبەستەکەی نوێ دەکەنەوە.

سپۆرت ئەوەشی راگەیاند بلەوگرانا ترسیان هەیە ئەستێرە پۆڵەندییەکە، بەهۆی هەڵکشانی تەمەنیوە نەتوانێت ئاستی باش پیشکەش بکات، یانەکە ئەو مەرجەیان بۆداناوە، تاوەکوو دڵنیاببنەوە لە ئاست و توانای یاریزانەکە.

ئەوەی جێگەی سەرنجە لیڤاندۆڤسکی دەتوانێت ئەو ژمارە یارییە ئەنجام بدات، چونکە یەکێکە لە گرنگترین یاریزانەکانی پێکهاتەکەی هانسی فلێک لەم وەرزەدا.

ئەستێرە پۆڵەندییەکە لەگەڵ بەرشەلۆنە بەشداری 105 یاری کردووە و لەو ماوەیەدا توانیوێتی 68 گۆڵ و 19 ئەسیست تۆماربکات، ئاستێکی زۆرباش پێشکەش بکات.