ئەنچیلۆتی جێگرەوەی کارڤاخالی دیاریکرد

AM:10:36:06/10/2024

340 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەنچیلۆتی رایگەیاند سێ خاڵی گرنگیان بەدەستهێنا و تاکۆتایی یارییەکە بە بەهێزی بەرامبەر رکابەرێکی گەورە یارییان کرد.

پاش بردنەوەی ریاڵ مەدرید لە ڤیاریاڵ، کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید لە لێدوانێکیدا پاش یارییەکە ئاماژەی بەوەکرد، دڵتەنگین بە پێکانەکەی کارڤاخاڵ و هەموومان پاڵپشتی دەکەین، بۆئەوەی بەبەهێزی بگەرێتەوە.

کارلۆ وتیشی یاریزانەکانم ئاستێکی باشیان پێشکەشکردوو، لەیەکەم خولەکەوە تاوەکوو کۆتا خولەک بەبەهێزی یارییان دەکرد.

لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەشی راگەیاند، ڤینیسۆس کێشەی لە شانیدا هەیە و پێویستی بە پشکنینی زیاترە بۆئەوەی رادەی پێکانەکەی بزانین.

راهێنەرە ئیتاڵییەکە ئاماژەی بەوەکرد بۆ جێگرتنەوەی کارڤاخاڵ لۆکاس ڤازکوێزیان هەیە، کەلە رابردوودا ئاستێکی زۆرباشی پێشکەش کردووە، متمانەیان پێی هەیە.

ئەنچیلۆتی وتیشی لۆکا مۆدریچ یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی ئێمە و دڵخۆشین لە یاریگادا وەک سەرکردە مامەڵە دەکات، ئاستێکی زۆرباش پێشکەش دەکات.

لە کۆتاییدا کارلۆ ئەوەشی راگەیاند دەبێت بەرامبەر پێکان کاردانەوەی باشمان هەبێت، هیوادارم وەک وەرزی رابردوو زۆری ژمارەی پێکانەکان ببێتە پاڵنەرێک باش بۆ بردنەوەی نازناوەکان.