گواردیۆلا لە ئاستی یاریزانەکانی ڕازییە

PM:12:35:06/10/2024

80 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گواردیۆلا رایگەیاند یارییەکی باشیان ئەنجامدا و ستایشی ئاستی ئاداما تڕاوڕی هێرشبەری فولهام دەکات.

پاش بردنەوەی مانچستەر ستی لە فولهام پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەکە ئاماژەی بەوەکرد، هەردوویانەکە چانسی بردنەوەی یارییەکەیان هەبوو، چونکە یارییەکی زۆر بەهێزبوو.

پیپ وتیشی لە ئاستی یاریزانەکانم ڕازیم و توانایەکی باشیان هەیە، دڵنیام دەتوانن لە یارییەکانی داهاتوودا ئاستی باشتر پیشکەش بکەن

راهێنەرە ئیسپانییەکە ئەوەشی ئاشکراکرد، نەبوونی ڕۆدری کاریگەری گەورەی لەسەرمان دەبێت، بەڵام لەو پێگەیەدا خاوەنی کۆمەڵێک یاریزانی باشین وەک کۆڤاسیچ و ستۆنز و ئاکانجی دڵنیام دەتوانن ئاستی باش پێشکەش بکەن.

گواردیۆلا ئەوەشی راگەیاند، ئاداما تڕاوڕی هێرشبەری فولهام زۆربەباشی یاری دەکات و توانایەکی باشی هەیە، زۆر سەرسامم بە ئاستی، لە یارییەکەدا ئاستەنگی زۆری بۆ دروست کردین.

لە کۆتاییدا گواردیۆلا وتیشی فولهام بە پێنج یاریزان بەرگری دەکرد، بە ئاسانی تۆپ نەدەگەشتە هێرشبەرەکان، ناچاربووین لەناوەندەوە هەوڵی گۆڵ تۆمارکردن بدەین، بەڕاستی کۆڤاسیج ئاستێکی باشی پیشکەشکردوو یارمەتی داین لە بردنەوەی سێ خاڵی یارییەکە.