ریاڵ مەدرید پێکانی کارڤاخاڵ و ڤینیسیۆسی راگەیاند

AM:11:56:06/10/2024

252 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کارڤاخال چەند مانگێک لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە و ڤینیسیۆسیش پێکانی هەیە لە ملیدا.

یانەی ریاڵ مەدرید لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا بڵاویانکردەوە، دانی کارڤاخاڵی بەرگریکاری یانەکەیان لە یاریەکەیان بەرامبەر ڤیاڕیاڵ لە خولی ئیسپانیا تووشی پێکانبووە.

یانەکە ئاماژەی بەوەداوە، دوای ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکییەکانب دەرکەوتووە کە پێکانەکەی کارڤاخاڵ لە بەستەرەکانی ئەژنۆی راستیدایە و لە چەند رۆژی داهاتوودا نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدەدرێت.

دواتریش رۆژنامەی مارکا بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەو پێکانەی کە تووشیبووە ئەمو وەرزە بۆ کارڤاخاڵ کۆتاییهاتووە و هەشت بۆ 10 مان لە یاریکردن دووردەکەوێتەوە، یاریزانەکەش دوپاتیکردەوە بەپەرۆشە بۆ ئەوەی جارێکیتر بگەڕێتەوە بۆ یاریگاکان.

یانەی شاهانە لە لایەکی ترەوە رایگەیاند، ڤینیسیۆس جۆنیۆرۆی ئەستێرەی بەرازیلی یانەکەیان لە هەمان یاریدا تووشی پێکانبووە لە ملیدا.

دواتریش تۆڕی ریلیڤیۆ دوپاتیکردەوە، پێکانەکەی ڤینیسیۆس قورس نییە بەڵام لە دوو یاری داهاتووی هەڵبژاردەی بەرازیل ناتوانێت بەشداری بکات بەهۆی ئەوەی هەست بە ئازارێکی کەم دەکات لە ملیدا.

خ . ک