لە یارییەکی هەفتەی حەوتەمی خولی ئیتاڵیا، یانەی ناپۆلی لە یاریگای خۆیدا میوانداری کۆمۆی کرد.
تایمی یەکەم، لەگەڵ دەستپێکی یارییەکە و لە خولەکی یەک یانەی خاوەن یاریگا لە رێگەی ماکتۆمینای زەبری خۆی وەشاند و گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد، بەڵام کۆمۆ لە خولەکی 43 ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.
لە تایمی دووەم، ناپۆلی باڵا دەستی خۆی پیشاندا و لە خولەکەکانی 53 و 86 دوو گۆڵیان لە رێگەی لوکاکۆ بە لێدانی سزا و داڤید نێرێس تۆمارکرد، گۆڵەکەی نێرێسیش بە ئەسیستی لوکاکۆ بوو.
سەرەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سودی ناپۆلی کۆتایی هات و بە کۆکردنەوەی 16 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی جێگیر بووە، کۆمۆش خاوەنی هەشت خاڵە.
بیلال کاکە