PM:03:30:30/12/2024
116 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئارسناڵ
دەیەوێت کومان لە بایرن میونشن بگوازێتەوە و بیکاتە شوێنگرەوەی ساکا کەبەم
دواییانە نەشتەرگەری بۆ ئەنجام درا.
رۆژنامەی
فیچاجێس بڵاویکردووەتەوە پاش پێکانی بۆکایۆ ساکا گەنەرز بیرلەوەدەکاتەوە یاریزانیک
بگوازێتەوە بۆئەوەی ببێتە جێگرەوەی و نەبوونی ئەو ئەستێرە ئینگلیزییە کاریگەری
لەسەر ئەنجامی یانەکە دروست نەکات.
سەرچاوەکە
باسی لەوەکردووە لەسەرداوای ئارتێتا بەرپرسانی ئارسناڵ دەستیان بە جووڵە کردووە بۆ
کڕینی ئەستێرە بایرن میونشن گینگسلی کومان، لە گواستنەوەی زستانەدا.
کومان
گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە باڤارییەکە لە حوزەیرانی ساڵی 2027 کۆتایی پێدێت و
یاریزانەکە بەبێ گەرانەوە بۆ یانەکەی ناتوانێت لەگەڵ هیچ یانەکەیدا گفتوگۆ ئەنجام
بدات.
ئەوەی جێگەی
سەرنجە ئارسناڵ نایەوێت ئەم وەرزەش بەئاسانی خولی ئینگلیزی لەدەست بدات و هەربۆیە
دەیەوێت بە هێنانی کومان هێڵی پیشەوەی یانەکەیان بەهێزتربکەن.
ئەستێرە
فەرەنسییەکە لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە بەشداری 313 یاری کردووە و لەوماوەیەدا
توانیوێتی 67 گۆڵ و 68 ئەسیست تۆماربکات، ئاستێکی باش پیشکەش بکات.